AP ١٤٠٥ گوڵان ١٨ ١٩:٣٩

هۆشداریی ئێران بۆ بەلەمەکان لە کەنداوی فارس: دوور بکەونەوە لە کەشتییەکانی ئەمریکا

هۆشداریی ئێران بۆ بەلەمەکان لە کەنداوی فارس: دوور بکەونەوە لە کەشتییەکانی ئەمریکا

ئێران هۆشداری دەداتە بەلەمەکان کە لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا دوور بکەونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سی ئێن ئێن ڕایگەیاند: ئێران لە پەیامێکدا پاپۆڕ و گەمی و کەشتییەکانی ناو کەنداوی فارسی بە فرێکوێنسیی فریاگوزاری هۆشداری پێداوە .

لەو هۆشدارەدا هاتووە: 'لەپێناو سەلامەتی ئێوە، پێشنیار دەکەین کە مەودای لانیکەم 10 میل لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکاوە بپارێزن، چونکە هەندێکجار پێویستە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وانەیەک فێری یانکییەکان بکەین'".
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ئێرانییەکان داوایان لە هەموو کەشتییەکانی بەشی باکووری گەرووی هورمز کرد بەرەو دوبەی بڕۆن و هەموویان گوێیان لە ئێران گرت.

News ID 59441

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha